14
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، شه‌ش كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی گێڵانغه‌رب له پارێزگای كرماشان، به‌هۆی داڕمانی داروپه‌ردوو به‌سه‌ریاندا بریندار بوون.
مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی گێڵانغه‌رب له گوندی ڕووبیان هه‌ڵكه‌وتووه و كرێكارانی شاغڵ له‌و مه‌عده‌نه له كه‌مترین ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی به‌هره‌مه‌ندن. به‌یانی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوینی كار، داروپه‌ردوو ڕژا به‌سه‌ر كرێكاران دا و شه‌ش كرێكار بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندووستی یه‌كێكیان ناجێگیره.