28
ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته گونده‌كانی ده‌وه‌رووبه‌ری منبجیان بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، گونده‌كانی عه‌ون دادات و ئۆم جه‌لوود به چڕی تۆپباران كراوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، شه‌ش شارومه‌ند كه سێ كه‌سیان منداڵ بوون بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.