برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز له سنووری بانه

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “زانیار  محه‌ممه‌دی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “زانیار محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خێزاندار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net