7
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێك له ناوچه سنورییه‌كانی بانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عراق، به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ناسر ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی گوندی “مه‌نجیلان” سه‌ر به شاری بانه، كاتی په‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی “هه‌نگه ژاڵ“ی بانه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار و ئه‌ندامێكی له جه‌سته‌ی له ده‌ستداوه. شایانی باسه ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی، له ناوچه سنوورییه‌كان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ، كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزایی یان سه‌رما بردوویی، گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.