27
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ڕه‌ئووف قادری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “كه‌نده‌سوور”ی سه‌ر به شاری سه‌قز به ناوی “ڕه‌ئووف قادری” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.