3
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێك به ناوی ڕه‌حیم ئه‌حمه‌دی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “زڵێ“ی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت له سنووی “زڵێ“ی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی ڕه‌حیم ئه‌حمه‌دی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕه‌حیم خێزاندار و باوكی دوو منداڵه و لاقێكی به سه‌ختی بریندار بووه.