23
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “مێهران به‌هرامی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “مێهران به‌هرامی” له كاتی كۆڵبه‌ری دا به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه و لاقێكی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه كراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره بریندار جێگیره.