16
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی كه‌نده‌سووری سه‌ر به شاری بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ئه‌و شاره بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له سنووری بانه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌ران كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ئاوای كه‌نده‌سووری بانه به ناوی “شاخه‌وان مه‌شهووری به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه كراوه.