59
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی دووپلۆره‌ی مه‌ریوان به ناوی “یاسین ڕاستخانه” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری مه‌ریوان بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له سنووری مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “یاسین ڕاستخانه” به سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی كراوه.