7
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵ به ناوی هێژا شیری، ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی رڕژیم له سنووری نه‌وسوود به بێ ئاگاداكردنه‌وه ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی هێژا شیری به سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.