6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی گوندی “گه‌رده‌نۆ“ی سه‌ر به شارستانی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوی “دیاكۆ مورادی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دیاكۆ مورادی مه‌ڕ و ماڵاتی پێ بووه و له كاتی تێپه‌ڕین له سنووری سه‌رپولی زه‌هاو ته‌قه‌ی لێ كراوه و به‌سه‌ختی بریندار بووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دیاكۆ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی له كرماشان كراوه.