10
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی بێكه‌شی سه‌ر به شارستانی بانه به ناوی محه‌ممه‌د ساڵحی، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری زه‌ڵه بریندار كرا.
به پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌نیووز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌یان له محه‌ممه‌د ساڵحی كردووه و سه‌ر و پشتی ئه‌و شارومه‌نده فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، برینه‌كانی محه‌ممه‌د قورس بووه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه كراوه.