3

ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی پاشماوه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌لكشاهی ئیلام بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخاخه له ژێر چاودێری پزشكیدایه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سێ ده‌یه له شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، هێشتا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له كوردستان، به سه‌دان هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.