64
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەمید ئیلهامی ٢٤ساڵ تەمەن و خەڵکی سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی سنووری ئێران پشت و کەمەری ئەم هاوڵاتییەیان کردۆتە ئامانج و بە قورسی بریندار بووە
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.
ق.ش