32
به‌یانی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، ١٠ كۆڵبه‌ر له ڕووداوی هاتووچۆ و ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی پاوه و نه‌وسوود بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی دووشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی پژۆی ٤٠٥ كه هه‌ڵگری كۆڵبه‌ران بووه له مێحوه‌ری “چۆڕژی” بۆ “نسمه” له نزیك پاوه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و به‌وهۆیه‌وه پێنج كۆڵبه‌ر بریندار بوون كه ناسناوی یهكێكیارن بریتیه له: “ناسێح محه‌ممه‌دیان”. هه‌مان ڕۆژ پێنج كۆڵبه‌ری دیكه له سنووری نه‌وسوود به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار كراون كه ناسناوی چه‌ند كه‌سیان بریتیه له: “ئومید مورادی”، “هادی” و “محه‌ممه‌د”.