31
شه‌وی شه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، ده كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هانا، یه‌كێك له برینداره‌كان مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵه كه به فیشه‌كی ساچمه‌یی به‌سه‌ختی بریندار كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ده كۆڵبه‌ره كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه ڕه‌وانه‌ی ناونده ده‌رمانییه‌كان كراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ٢٠ سه‌ر ئه‌سپی كۆڵبه‌ران و كاسبكاران له سنووری بانه له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزییه‌وه كوژراون.