73
كاتژمێر ١١ و ٧ ده‌قێقه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، وانت باری هه‌ڵگری كرێكارانی كه‌شاوه‌رزی له جاده‌ی كه‌رخه بۆ ئه‌ندیمشك وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ١١ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌وته‌ی ئۆراژانسی شارستانی ئه‌ندیمشك، له‌و ڕووداوه‌دا ٩ كرێكاری ژن و دوو كرێكاری پیاو بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی دوو كرێكاری ژن ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی مافخوراوترین به‌شی چینی كرێكارن كه به كرێكارانی وه‌رزیش پێناسه ده‌كرێن. زۆربه‌یان ژنن و به كه‌مترین حه‌قده‌ست له سه‌خت ترین باروودۆخدا كار ده‌كه‌ن. بیمه‌یان نییه، نان ئاوه‌ری خێزانهكانیانن و له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌شن.