25
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری منبجی سه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه ١١ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له كۆڵانی ئهبووهیلال له گه‌ڕه‌كی سهرابی شاری منبج ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ١١ كه‌س بریندار بوون كه شه‌ش كه‌سیان منداڵ و مێرمنداڵ بوون. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ و هێزه‌كانی ئاسایش لێكۆڵینهوكانیان له‌و باره‌وه ده‌ست پێكردووه.