برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مه‌عده‌نی زه‌ڕشورانی تیكاب

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی زه‌ڕشوورانی تیكاب وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٢ كرێكار بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی مه‌عدنی زه‌ڕشوورانی تیكاب له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی كارگه‌ران بۆ سه‌ر كار و نزیك گوندی فه‌یزئاوا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٢ كرێكار بریندار بوون كه‌ ٩ كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net