ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٦ی و ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، ١٢ كۆڵبه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووره‌كانی سه‌رده‌شت، بانه و نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی خێزانداری خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “جه‌بار نادری” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كراوه. له سنووری نه‌وسوود ٩ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی: “ئێحسان نه‌زه‌ری”، “محه‌ممه‌د مه‌حموودی”، “محه‌ممه‌د یووسفی”، “یاسین”، “ئومید شه‌مسی” و “سامان ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی جوانڕۆ، “شێركۆ حه‌بیبی” خه‌ڵكی گوندی هه‌شه‌مێزی سنه، “غۆڵام فه‌یزی” خه‌ڵكی گوندی كه‌ڵاتێی كامیاران و “ڕه‌زا نه‌زه‌ری” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ده‌ستڕێژی گوله‌ی جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌یی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ڕه‌ئووف ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “زۆران”، “جه‌بار ئه‌حمه‌دزاده” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “كونه مشكه” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری بله‌فتی سه‌رده‌شت به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه.