12
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌ن له ناوچه‌ی به‌ی پازاری ئانكارا، ١٣ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و ژاندارمری توركیا چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ١٣ كرێكاری برینداریان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گواستووه‌ته‌وه. به وته‌ی چالاكانی كرێكاری توركیا، دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداره‌كان ناجێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه ده‌یان كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له مه‌عده‌نه‌كانی توركیا ده‌بنه قوربانی و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته له جیاتی دابینكردنی ئیمكانات، چالاكانی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كات.