برینداربوونی ١٥ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی ته‌ته‌ و هه‌نجیران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ لانیكه‌م ١٥ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان‌ و هه‌نجیرانی مه‌ریوان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و به‌شێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌وارامان كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌، له‌ ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت، چوار كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “ئیبراهیم یه‌عقووبی”، “سیاوه‌ش كاكایی”، “فه‌ره‌یدوون” و “فوئاد” بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. هه‌مان ڕۆژ له‌ سنووری هه‌نجیرانی مه‌ریوان ١١ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و كامیاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناویان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net