36
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ١٧ كارگه‌ر له شاره‌كای به‌هار و گه‌چساران بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری دانانی كابلی فیبری نووری له شارستانی گه‌چساران له‌كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی شارستانی به‌هاری سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان، ١٥ كرێكار به‌هۆی ئاگرگرتنی كارگه تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.