14
ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له جاده‌ی مه‌لێكان بۆ بۆناب وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ٢٦ قوتابی بریندار بوون.
به وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی بارینی باران و خراپی جاده ڕووی داوه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٢٦ قوتابی بریندار بوون كه برینی سێ كه‌سیان سووك بووه و سێ كه‌س هاوڕێ له‌گه‌ڵ شۆفێری مینی بووسه‌كه، بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.