3
به‌یانی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له په‌ردیسانی قوم ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه له ته‌به‌قه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه ٧ كه‌س بریندار بوون و زیانێكی زۆر به خانووه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گه‌یشتووه. به وته‌ی پۆلیسی قوم، هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ڕوون نییه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.