12
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا هێرشی كرده سه‌ر گوندی ئاشمه‌ی سه‌ر به شاری كۆبانی و به‌وهۆیه‌وه ٨ كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی وته‌بێژه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا خانووی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له گوندی ئاشمه كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ و شه‌ش منداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.