11
له ڕۆژانی ڕابردوودا،به هۆی ڕووخانی سه‌قفی قوتابخانه‌یێك له ناحیه‌ی چواری شاری ئیسفه‌هان، پێنج قوتابی بریندار بوون.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئیسفه‌هان، ئه‌و ساختمانه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش وه‌كوو قوتابخانه كه‌ڵكی لێ وه‌ر ده‌گرێت، ته‌مه‌نی سه‌رووی چل ساڵه و كاگڵییه. هه‌ر چه‌ند پێشتر چه‌ند جار بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه و ڕووخانی درابوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌قفی گڵینی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه به‌سه‌ر قوتابیان دا ڕووخا و به‌وهۆیه‌وه پێنج قوتابی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.