88
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی تۆپخانه و په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر شاری منبج و ناوچه‌ی شه‌هبا له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌وهۆیه‌وه پێنج هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشی په‌هبادی و تۆپخانه‌یی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری منبج سێ كه‌س بریندار بوون. له ناوچه‌ی شه‌هبای سه‌ر به كانتۆنی عه‌فرین، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامه‌گه‌راكانی، له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه گوندنشینانیان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.