برینداربوونی پێنج كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی هه‌ینی، شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ١٨، ١٩ و ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، پێنج كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و نه‌وسوود به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، لێدان و هه‌ڵدانی به‌رد بریندار كران.

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “هیوا ڕه‌حیمی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران و لێدان له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی بانه‌، له‌ مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێ كرا‌ و به‌سه‌ختی بریندار بوو. ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوه‌كانی “ئارمان حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و “شاهین محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “هه‌شه‌مێز”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ به‌ ناوی “كه‌ماڵ حه‌بیبی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود بریندار كرا، هه‌مان ڕۆژ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “ئومید مورادی” به‌ هۆی هه‌ڵدانی به‌رد به‌سه‌ریدا بریندار بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net