13
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له به‌ندئاوی تشرین و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
ماوه‌ی زیاتر له سێ حه‌فته‌یه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له به‌ندئاوی تشرین مانیان گرتووه و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی له هێرشه‌كانی توركیا كوژرا و بریندار بوون. هاوكات هێرشی گرووپه جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین درێژه‌ی هه‌یه و وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕۆژی ڕابردوو ناسناوی پێنج گیانبه‌ختكردووی دیكه‌ی بڵاو كرده‌وه.