64
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، چوار شارومه‌ندی كوردی دانیشتووای ناوچه‌ی شه‌هبا له ڕۆژئاوای كوردستان، له هێرشی هێزه‌كانی توركیا به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌هبایان بۆردوومان كردووه و به‌وهۆیه‌وه شارومه‌ندێك بریندار بووه. كاتێك خه‌ڵكی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و برینداره رۆیشتوون، په‌هبادێكی توركیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.