برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و هه‌ورامان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ٢١ و ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی هه‌ورامان و بانه به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی، لێدان له‌لایه‌ن حه‌ره‌س حدوودی عێراق و ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بریندار كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی سێشه‌ممه‌، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “مه‌نسوور عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. هه‌مان ڕۆژ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “زانیار ئیمساعیلپور” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن حه‌ره‌سی حدوودی عێراق له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا به‌ جۆرێك كه‌ ده‌ستێكی به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. شه‌وی دووشه‌ممه‌، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “سه‌یدئه‌نوه‌ر هاشمی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “ئه‌نوه‌ر قه‌ده‌می” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌په‌موان”ی سه‌قه‌ز به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناونده‌ ده‌رمانییه‌كان كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net