برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

23:07 – 30 November 2023

هەنگاو: پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەر خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی پێدرام ڕەحیمی، تەمەن ١٨ ساڵ، بێهنام سەرشیوی، تەمەن ١٩ ساڵ و هەروەها سینا ڕەشیدپوور، کۆڵبەری خەڵکی بانە و زانا ڕاهپەیکەر، کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە و سەقز بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سینا ڕەشیدپوور، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "زەلی"ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی نزیک لەو گوندە بریندار بووە و پاشان بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبیی شاری بانە گواستراوەتەوە.

پێشتریش، واتە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی بێهنام سەرشیوی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی زانا ڕاهپەیکەر و خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ئەو هێزانە لە سنووری "سەرشیو"ی شاری سەقز بریندار بوون.

دوو ڕۆژ پێش، واتە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی پێدرام ڕەحیمی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە بریندار بوو.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net