36
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی مەنسوور سلێمانی ٣٦ساڵ تەمەن و خەڵکیی گوندیی دەنگی سەربە سەلاسی باوەجانی بەبۆنەی تەقینەوەی مینی بەجێماوەی شەڕی ئێران و عێراق لە هێڵی سنووری نەوسوود بەقورسی برینداف کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پێی ڕاستی بریندار بووە و بۆ چارەسەری سەرەتا بۆ نێهداری نەوسوود و دواتر بەبۆنەی قوڵی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەه پاوە نێردراوە.
شیاوی باسە، مینە بەجێماەەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچە سنووریەکان هەر ساڵه مردن، برینداربوون و کەمئەندامی زۆر لە هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە.
ق.ش