3
ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەر، بە هۆی پێکدادانی سرویسی قوتابیان لهگهڵ ئۆتۆمبیلێک لە شاری ورمێ، ۱۰ قوتابی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، قوتابیانی بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستیان باشە. شایانی باسە، لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ڕێگەوبانی شارەکان و گوندەکانی ئێران و هەروەها دۆخی سرویسی قوتابیان و خوێندکاران، ساڵانە بە دەیان قوتابی و خوێندکار تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لە دەست ئەدەن.