ک.م.م.ک:
هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کولبەرێکی مێر منداڵ بە ناوی «ماهان موسوی» خەلکی شاری سقز لە کاتی کۆلبەری دا لە سنووری هەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە بە تەقەی راستەو خۆی هێزە جێگیر کراوەکان لە سەر سنوور بریندار بوو
هەر لەم چوار چێوە دا دوو کۆڵبەری تر هەر لە سنووری هەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی «کەماڵی خزری» خەڵکی شاری بۆکان لە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر بە تەقەی راستەو خۆ لە لایان هێزە سنووریەکان قاچی بریندار کرا و هەروەها«شەهرام موراد وەیسی » تەمەن ٢٢ساڵ خەلکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری دا کەوتە بەر دەسرێژی هێزە کانی سنووری هەنگە ژاڵی بانە بەشێک لە قاچ و دەستی بە گرانی بریندار بوو .
پیویستە ئاماژە بکرێت کە، هەر سێک کۆڵبەر بە گرانی بریندار کراون و بۆ چارە سەری پزشکی و تیماری زامەکانیان رەوانەی ناوەندە دەرمانی و پزیشکیان کراون.
ع – ر