هەڵسەنگاندنی هاوبەشی
ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کومونیستی ئێران
لەژێر سەردێڕی:
بزوتنەوە پێشڕەو وپێشکەو تنخوازەکان حاکمیەتیان توشی داماوی کردوە!
خاڵی یەکەم – سەرکوتی توندوتیژ، نیشانەی ترس و وەحشەتی حکومەتی ئیسلامییە لەڕەوتیڕوو لە گەشەی بزوتنەوەڕزگاری بەخشەکان
دەرکرانی ئەحکامی ئعدام بۆ شەریفە محەممەدی و پەخشان عەزیزی و بانگ کردن، دادگایی کردن و گرتنی محەممەد حەبیبی، عاتفەڕەنگریز، سپیدەڕەشنوو، دنیا قاڵیباف، مەریەم ئیدریسی، موژگان سەلمان زادە، مەتینیەزدانی، فروغ سەمیع نیا، جیلوە جەواهیری،یاسەمین حەشدی، نگینڕەزایی، شیوا شاه سیا، ئازادە چاوشیان، پەریوەش موسلمی، ئازادە سووری، زەرین تاج( پەریوەش) مشکین قەڵەم، مەرزیەڕیگی خالس، هومەن تاهیری، عەلی غوڵامی، عەلی ئادینە زادە، سەمەد دەوڵەتخاە، دانیال عەباس زادە، تاهیر تەقەوی، ئومید ئەحمەدی، عەبدواڵڵا زەهی،ئەمیر جهانگیری، حیسام مێهدی، ئەمیر نەدیمی، فەریدە وەیسی، حەمید سەبزە، ئامانج قوربانی، فەرزین موفەقی؛ و ئیجرای حوکمی ئێعدامی کامران شێخە دوای تەحەمول کردنی١٥ ساڵ زیندان؛ شەپۆلی ئێعدام کردنی قوربانیانی خەسارە کۆمەڵایەتیەکان لەوانە لە زیندانەکانی توربەت جام، قەزوین، بەندەر عەباس، مەشهەد، خوڕەم ئاوا و تەورێز، نیشانەی توند بوونەوەی بێوێنەی گوشارەکان و سەرکوتی فاشیستی حاکمیەتی ئیسلامییە. ئەم کردارانەڕاست لە جەریانی شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا و لە دەورانی هەوڵدان بۆ دیاری کردنی کابینەی نوێدا بەڕێوەدەچێت و فەزایەک وێنا دەکات کە بە گشتی لەگەڵ ئەو فەزایەی کەڕاگەیەنەرەکانی ئیسلاح خواز و باقی هێزە ئوپوزسیۆنەکانی نێو خۆیڕژیم نیشانی ئەدەن لە ناکۆکی تەواو دایە. بە واتایەکی تر، حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی و ناوەندە ئەمنیەتی و ئۆرگانە سەرکوتگەرە فاشیستیەکانی زیاتر لەڕابردوو لە زۆرینەی هەرەزۆری ئەو کەسانەی بایکۆتی شانۆگەری هەڵبژاردنیڕژیم کرد و هێزە سیاسی و مەدەنیەکانی خوازیاری ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی تووشی وەحشەت بوون و هەوڵ ئەدەن سەرجەم هەڵسوڕاوانی ئەم گۆڕەپانە لە بازنەی خەباتیڕۆژانە بە دوور بگرن و ئیمکانی شکڵ گرتنی سازمانیابی جەماوەری لەنێوبەرن. ئەم شەپۆلەی سەرکوت دەرخەری وەحشەتیڕژیمە لە جوڵەی ئارام، بەهەیبەت و بەهێز لە ناخی کۆمەڵگادا کە ئەگەری زۆرە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی حاکمیەت لەڕەوتیڕوو لە گەشە و پەرەسەندنی توشی ترس و وەحشەت بووبێتن و دەستیان دابێتە کرداری بەرگریکارانە.
خاڵی دووهەم – بزووتنەوە پێشکەوتن خوازەکان ئارام و شەپۆل ئاسا بەرەو پێش دەچن!
بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری کە لە مانگی بەفرانباری ٩٦ دا دەستی پێکرد و تا مانگی خەزەڵوەری ٩٨ بەردەوام بوو وە لەگەڵ ئاخێزی شۆڕشی ژینا لە ساڵی ١٠٤١ دا تێکەڵ بۆتەوە ئێستا بە خۆڕاگرییەوە و بە ئارامی درێژەی هەیە. دەرێژەی ناڕەزایەتی و ئەو حەرەکەتەی ئێستای بەشە جۆراوجۆرەکانی بزوتنەوەی کاروزەحمەت، خۆی دەرخەری کاردانەوەی کۆمەڵگەیە بە بێتوانایی حاکمیەت لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکاندا. ناڕەزایەتی بەردەوامی خانەنشینانی دابین کردنی کۆمەڵایاتی، فولاد، مخابرات، لەشکری و کیشوەری لە پاڵ ناڕەزایەتی کرێکارانی نەوت، گاز، پیتروشیمی و ئاسن تواندنەوە لە شارە جۆراوجۆرەکان، کۆبوونەوەی مامۆستایان و بە تایبەت مامۆستایانی سەواد ئاموزی و موڕەبیانی قۆناغی باخچەی ساوایان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پەرستاران و کارمەندانی کەرتی بێهداشت و دەرمان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کەشاوەرزان لە شارە جۆراوجۆرەکان، حەرەکەتی ناڕەزایەتی بۆ داکۆکی لە ژینگە لە ئیسفەهان، تاران، مەشهەد و شارەکانی کوردستان، دوای ئاگر کەوتەنەوە لە دارستانەکاندا، ناڕەزایەتی شارۆمەندانی هەڵوەدای دۆزینەوەی کار، ناڕەزایەتی بەرینی ماڵەدزراوان و حەواڵە دارانی ماشێن لە چەند شار، دەست لە کار کێشانەوەی شۆفیر تاکسیەکان و ناڕەزایەتی خوێندکاران لە چەندین زانکۆ، نیشانەی بزوتنەوەڕوو لە گەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەیە کە شێلگیرانە و بە بوێرییەوە لە پێناو مافەکانیاندا شەڕ دەکەن و ئاڵای خەباتکارانە و داخوازیەکانیان هەڵکردوە. لە بەرانبەر ئەم ناڕەزایەتیەڕەوایانەدا، و بە تایبەت لەو گۆڕەپانانەدا کە پەیوەستە بە مانگانە و ماف و حەقدەستی وەدواخراو، حاکمیەت و سەرمایەدارانی هاو جیهەت و هاو بەرژەوەندیی هیچ هەنگاوێکیان نەناوە. ئەوان لەگەڵ ئابووریەکی وەرشکستەدا بەرەوڕوون و توانایی وڵامدانەوەیان نییە. لەمڕوەوە، دیمەنگای سازمانیابی ئەم هێزە بەرینەی موزد و حقوقبگیران و ئەڕتەشی بەرینی کارو زەحمەت و هاوجیهەتی هەرچی زیاتریان، خەوی لە چاوی حاکمیەت زڕاندوە. پەرەسەندنی شەپۆلی سەرکوت، بە تایبەت لە بەرانبەر هەڵسوڕاوانی سینفیدا لێرەوە سەرچاوە دەگرێت. ئێستا زیاتر لە پێشوو حاکمیەت سەبارەت بە ئیمکانی سازمانیابی لە خوارەوەی کۆمەڵ بە توندی نیگەران و هەراسانە ئەویش لە بارودۆخێکدا کە هەستەی سەختی دەسەڵات و شەخسی خامنەیی لە دوو لاوە کەوتۆتە ژێر بەرداشی دژوازیەکی نا پایەدارەوە. لە لایەکەوەڕیفۆڕم خوازانی حکومەتی بە پشت بەستن بە شکستیڕژیم لە شانۆی هەڵبژاردندا بە دروشمی نەرمی نواندنی کۆنتڕۆڵکراو لەبەرانبەر داخوازیەکانی زۆربەی کۆمەڵ سەبارەت بە مەسەلەی ژنان، سیاسەتی دەرەوە و بەڕێچوون هاتونەتە مەیدان؛ لە لایەکی دیکەوە باندە ئاتەش بە ئیختیارەکانی،” دەوڵەتی لە سێبەردا” و باڵە بناژۆخوازە توندڕەوەکانی بریندار لەو شکستە، شمشیریان لە کالان دەرکێشاوە و تەنانەتشەرمیان لە سەرپێچی کردن لە فەرمانەکانی خامنەییش نییە. سوڕانی زیاد لە ئەندازەی حاکمیەتی داوین گیری ئەم دژوازیە بەرەو هەر کام لەم جەمسەرانە، دەتوانێ ئاگری ناکۆکی نێوخۆیی تا ئاستێکی کۆنتڕۆڵ نەکراو بگەشێنێتەوە و بوار بۆ تەقینەوەی ناڕەزایەتی و ئاخێزەکان خۆش بکات. کەوایە حکومەت بۆ دەرچوون لەم بونبەستە و چارەسەر کردنی ناکۆکیە چار هەڵنەگەرانی، تەنیاڕێگایەکی پێی شک دێت ئەوەیە دەستبەداتە سەرکوتی توانایی و پوتانسیەلی شۆڕشگێڕانەی بزوتنەوەڕادیکاڵ، چەپ و پێشکەوتن خوازەکانی موجود لە کۆمەڵدا لەڕێگای سەرکوتی کادر و هەڵسوراوانی خوشەویست و ناسراوی خەڵکەوە. بەڵام بەم کردارەشی نە دەتوانێ سکی برسیەکان تێر بکات و نە دتوانێ جەماوەریڕاپەڕیو بەرەو ماڵ بگێڕێتەوە. ئەم هێزە بەرینە ئەگەریەکبگرێت، هیچ هێزێک ناتوانێ لەبەرانبەریدا بوەستێت. سیاسەت داڕیژەرانی ئەمنیەتیڕژیمیش ئەمەیان بە باشی لێ حاڵی بووە.
خاڵی سێهەم– توند بوونەوەی تێکهەڵچوونی باندەکانی حکومەتی لەژێر گوشاری بزوتنەوەی جەماوەریدا
بزوتنەوەی بەرینی تەحریم، بزوتنەوەی بەهێزی ژنانی سەرتاسەری وڵات، حەرەکەتە بەرینە متالباتیەکان هێزی گەورەو بەرینی کار و زەحمەت لەسەر ناوەرۆکی بێتوانایی حاکمیەتی یەکدەست لە بەڕێوەبردنی رۆژانەی وڵات دا و شکستی قورسی باندە سەرەکیەکانی هستەی سەختی دەسەڵات لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا، قەیرانی لەنێو باندەکان و باڵەکانی حکومەتیدا توندتر کردۆتەوە. هەوڵی فەرمان بەدەستانی دەسەڵات، دوای شکستی پڕۆژەی یەکدەست کردنەوە و بەهۆی” پۆکانەوەی دژواری” دەوڵەتی رەئیسی، ئەوە بوو کە محەممەد باقر قاڵیباف سەڵتەی سەرۆک کۆماری بە شاندا بدات و” ڕیفۆڕم خوازیی کۆنتڕۆڵ کراو” و” ئارام” بەرەو پێش بچێت. بەڵام باج خوازی پایەداریچیەکان و هێزەکانی هاوڕێیان لەنێو جەمعیەتی حوجەتیەدا و کەسانی سەربە میسباحی یەزدی و پێکنەهاتنیان لەسەر کاندیداتۆڕی قالیباف و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵ کردنی هەم مەجلیس و هەم قوەی موجریە، بواری بۆ شکست هێنانی پلانەکانی سوکاندارانی دەسەڵات خۆش کرد.دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئاکامەی شەڕێکی دەسەڵاتی توند لە نێوان بناژۆخوازەکان، یان بەقەولی حەدادی عادل” چنارەکان” و لاوانی هەڵوەدای ناو و ناوبانگی زانکۆی ئیمام سادق؛ بەرەو پێش بەری هێڵ و ئاڕاستەی محەممەد مێهدی میرباقری و تۆڕ و شەبەکەی پایەداریەکاندا، دەستی پیکردوە. وەجوڵە خستنی دۆسیەی دزی و ئیختلاسەکانی ڕێکخراوی” مەساف” واتە خەبات دژبە سەهیۆنیزم و فڕاماسیۆنێرەکان، بە ڕێبەریی عەلی ئەکبەر ڕائیفی پور و هەوڵدان بۆ هێنانەخواری عەلیڕەزا زاکانی شارەداری تاران تەنانەت بە قیمەتی هەڵوەشانەوەی شۆڕای شار و لە قاودانە بەرینەکان دژبە هێندێک لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی ڕەئیسی لە نیشانەکانی ئەم تەسویە حیسابە جەناحیانەی مافیایاکانە. ئێستا تەنانەت تەشکیل پەروەندە بۆ ئەو شارەدارانەی کە بە دامەزراندنی کۆمەڵێک سندوق بە قازانجی سەعید جەلیلی خۆیەکیشیان نیشاندابوو، وە هەوڵیان ئەدا ئەو لە سندوقەکانی دەنگدان بێتە دەرێ لە لایەن قوەی قەزاییەی ڕژیمەوە دەستی پێکردوە.وادیارە زێدەخوازییەکانی شەبەکەی پایەداری و گرینگی نەدانیان بە خەت و نەزەری رێبەری ڕژیم کاردانەوەی دەزگای ویلایەت و سەرانی سپای بەدوای خۆیدا هێنابێ. دەکرێ لە داهاتودا شاهیدی توند بوونەوەی ئەم تێکهەڵچونانە بین کە بە حوزوری ئوپوزسیۆنی نێوخۆی حکومەت لە دەسەڵاتی ئیجراییدا و هەروەها لەقاودانەکانی ئەم ڕەوتە زیاتر پەرە بستێنێ.
خاڵی چوارەم – هەوڵی فەرماندەرانی دەسەڵات بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان دوای شکستی سیاسەتی یەکدەست کردنەوەی فەرماندەرانی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامی لە ٣ ساڵی ڕابردودا هەوڵیانداوە تا بە یەکدەست کردنەوەی دەسەڵات و دەست بەسەرا گرتنی هەموو ئیمکاناتەکان، دەسەڵاتی سەرکوتیان لە بەرانبەر بزوتنەوەی خەڵکدا زیاتر بکەن. بەڵام شەپۆلی بەهێزی بزوتنەوەی” ژن، ژیان، ئازدی” و بە تایبەتسەرکەوتنی شۆڕشێکی فەرهەنگی لە کۆمەڵدا لە لایەن بزوتنەوەی بەهێز و پێشەنگی ژنان و شکڵ گرتنی سیکۆلاریزمێکی فیمینیستی لە خوارەوە، ئەو سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی بەرەو رووی شکستی بە تەواوەتی کردەوە. حاکمیەتی یەکدەست کراو نە تەنیا نەیتوانی بەر بەم شۆڕشە فەرهەنگیە شکۆدارە بگرێت بەڵکو لە گۆڕەپانی ئابووری و سیاسەتی دەرەوەشدا بەرەو ڕووی شکست بۆوە. ئەم شکستانە بوونە هۆی ئەوەی کە دوای” نیشتنەوەی دژواری” هێلیکۆپتێرەکەی ئیبڕاهیم ڕەئیسی، سیاسەتی پاک کردنەوە بنێنە لاوە و دەستی یارمەتی بەرەو ئوپوزسیۆنی نێوخۆی ڕژیم درێژ بکرێت. هەرچەند سیاسەتی سەرەکی فەماندەرانی دەسەڵات، هەوڵدان بۆ یاری کردن بەو ئوپوزسیۆنە بۆ کەم کردنەوەی گوشارەکان لە خوارەوە بوو،
بەڵام بەرینایی ناکۆکیەکانی نێوخۆی باندە حکومەتیەکان لە لایەکەوە و کەم کاریگەر بوونی ڕەئی و نەزەری ڕێبەری ڕژیم لەم کێشانەدا، لە لایەکی دیکەوە بوە هۆی ئەوەی کە ئوپوزسیۆنی نێوخۆی ڕژیم، دەسەڵاتی ئیجرایی وڵات بەدەستەوە بگرێت و چاوەڕوانیەکانی لە دەزگای ویلایەت لە سەر بەستێنی شکست و پەڕاوێز کەوتنی بێ وێنەی باڵی حاکم بەرێتەوە سەرەوە. سەرکەوتنی پاڵیوراوی ئیسلاح خوازەکان، هاتنە مەیدانی ئیعتدالیونی وەک محەممەد جەواد زەریف و حەسەن ڕۆحانی و گرتنەبەریشێوازێکی نا مەڕسوم لە چنینی کابینەدا، دەرخەری گوشاری ئوپوزسیۆنی نێوخۆی ڕژیمە بۆ وەرەگرتنی ئیمتیازی هەرچی زیاتر. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ناکۆکی و دژایەتی نێوخۆی باندەکانی دەسەڵات ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەرین تر بێتەوە. بەرین بوونی ئەم ناکۆکیانە و توند بوونەوەی شەڕی باڵەکان، ڕەوتی ڕوو لە هەڵوەشانی ڕژیمی خێراتر کردوە و زەمینەی گەشە و گەڵدانی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکانی زیاتر لە پێشوو زیاد کردوە. لەم ڕوەوە، ئەوە تەنیا گۆشەیەکە کە بزوتنەوەی جەماوەری دەبێ سەرنجی بداتێ. هیوادار بوون بە ئاڵوگۆڕی جیدی لە پەیوەندی حاکمیەت لەگەڵ جەماوەر، بەتایبەت لەگەڵ پێکهاتەی بە توندی جەقبەستو و دژە خەڵکی ویلایەتی فەقیە، نیشانەی بێ ئوزمونی سیاسی و یان پشت کردنە بەرژەوەندیەکانی جەماوەرە. گۆڕینی ڕەیلی حاکمیەت لەژێر گوشاری بزوتنەوەیەکی قوڵ لە ناخی کۆمەڵگەدا ناتوانێ بەر بە پەرەسەندنی بزوتنەوە ناڕەزایەتی و متالباتیەکان و داخوازی ئازادی خوازانەی خەڵک بگرێت، بەڵکو دەرفەتێکیان پێ ئەدات تا لەسەر بەستێنی بارودۆخی تازە خەریکی ڕیکخستنی خۆیان بن بەهێز و توانایی هەرچی زیاترەوە.
خاڵی پێنجەم – نیازیڕژیم بە پاشەکشە کردن لە سیاسیەتی دەرەوە و ئاستەنەگانی بەردەمی
فەرماندەرانی دەسەڵات لە حکومەتی ئیسلامیدا بۆ بەرەنگار بوونەی خەباتی جەماوەری لە هەوڵدان لە گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەدا دەستبدەنە پاشەکشەیەکی هەست پێکراو تا بتوانن تەحریمە چەند لایەنە ئابووریەکان لابەرن و ڕەوتی بەرەو لێکهەڵوەشانی ئابووریڕابگرن. بوونە مەیدانداری سیمایەکی وەک محەممەد جەواد زەریف لە تەبلیغاتی هەڵبژاردندا و مەسئولیەتی ئەو بەسەر شۆڕایڕێبەریی دیاری کردنی ئەندامانی کابینەکەی مەسعود پزیشکیاندا، ئەم نیازە هەنوکەییەیڕژیمی زیاتر لە پێشوو زەق کردۆتەوە. بەڵام کاتکوشتنەکانیڕێبەریڕژیم و دەوڵەتییەکدەست کراو و پێشکارەکەی بەڕادەیەک کارەکەی ئەستەنگ کردوە کە دیمەنگای داهاتوی بۆ ئەم ئاکامی پاشەکشەیە لە سیاسەتی دەرەوەیدا گەلێک لێڵ و تاریک کردوە.
ئاڵوگۆڕ لە شەڕی غەزەدا و هەڵبژاردنی ئەمریکا، کەشێکی ئەرێنی بۆ بەهرەبەرداریڕژیم لە پاشکەشەکانی لە سیاسەتی دەرەوەدا دروست ناکات. هێڕشی پەهبادی ئەنساروڵلاییەمەن بۆسەر ئیسرایل و کاردانەوەی ئیسرایل لەبەرانبەریدا و پەرەسەندنی شەڕیڕۆژانە لە نێوان حیزبوڵڵا و ئەڕتەشی ئیسڕایل لە پاڵ بومبارانی وەحشیانەی ئەڕتەشی ئیسرایل لە غەزە، مەترسی شەڕی زیاتر لەڕابردو زەق کردۆتەوە. سوخەڕانی بنیامین نەتەنیاهو لە کۆنگرەی ئەمریکا، کە گشت قورساییەکەی لەسەر بە خەتابار نیشاندانی کۆماری ئیسلامی بوو، وە لە ئارادا نەبوونی گەڵاڵەیەک بۆ ئاتەش بەس، نیشانی دا کە ئەو هەوڵ ئەدات ئاستی ئەم شەڕە بەرین تر بکاتەوە و هیوادارە بە درێژ کرندەوەی ئەم شەڕە بە هیوای سەرکەوتنی ترامپ، ئاستی جەنایەتەکانی خۆشی بەرزتر بکاتەوە تا” پانکردنەوەی سەری مارەکە” فەراهەم دەبێت. لە لایەکی دیکەوە سەرەڕای لاچونی جۆبایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لەڕۆژی ٥ ی نوامبر و کاندیداتۆڕی کامیلا هەریس، نەبۆتە هۆی ئەوەی کە مەترسی سەرکەوتنی تڕامپ لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەمریکادا کەمڕەنگ بێتەوە. ڕوون و ئاشکرایە کە سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنی ئەمریکادا وەک سەرەکی ترین موتەحیدی نەتەنیاهو وە بکوژی قاسم سولەیمانی، کۆماری ئیسلامی بۆ سازان لەسەر بەرجام و باقی کێشەکانی دیکەی لەگەڵ ئاستەنگی جیدی بەرەوڕوو دەکاتەوە. تەنانەت لە ئەگەری ئەوەشدا کە بێتو ترامپی فاشیست سەرنەکوێت، دیسانیشڕووننییە کە سیاسەتی کامیلا هەریس لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا سەخت گیرانەتر نەبێت لە جۆبایدێن.
خاڵی سەشەم – بنگلادێش؛ تێکۆشان دژبە هەڵاواردنی سازماندراو
بە شوێن بڕیاری دیوانی باڵای بنگلادێشدا بۆ پەرەدان بە سیستمی سەهمیە بەندی لە دامەزراندنی دەوڵەتیدا بە قازانجی حیزبی حاکم و کەسوکاری کۆنە سەربازەکانی بەشدار لە شەڕی سەربەخۆییدا، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی جەماوەری بەڕێبەریی خوێندکاران لە سێ حەفتەیڕابردودا بنگلادێشی گرتۆتەوە. لەسەر بنەمای ئەم بڕیارەی دادگای باڵا لە سیستمی سەهمیە بەندیدا، زیاتر لە ٣٠ لەسەدی پیشە دەوڵەتیەکان بۆ کۆمەڵێک گوروپی تایبەت، لەوانە بنەماڵەی تێکۆشەرانی شەڕی سەربەخۆیی ساڵی ١٩٧١ تەرخان دەکرا. سیستمی سەهمیە بەندی، وەک سیستمی خۆمانە سازی هێزە حیزبوڵڵایەکان لە کۆماری ئیسلامیدایە. بەشوێن ئەم بڕیارەی دادگای باڵادا، بە هەزاران خوێندکار لە بنگلادیش لە ناڕەزایەتی بە نیزامی سەهمیە بەندی پیشە دەوڵەتیەکان، دەستیان دایە دەربڕینی ناڕەزایەتی کە سەرەتا ئەم کۆبوونەوانە بە شێوەی ئاشتیانە لە نێو زانکۆکاندا بەڕێوەدەچوون، بەڵام دواتر نافەرمانی مەدەنی جەماوەری لەسەرتاسەری وڵاتدا پەرەی سەند. خوێندکاران و خەڵکی ناڕازی لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم سیستەمە بە قازانجی کەسانێکە کە لە حیزبی عەوامی لیکی بنگلادێش نزیکن. ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەریانە بە توندترین شێوەبەرەوڕوویسەرکوتی پۆلیس و ئەڕتەشی ئەو وڵاتەوە بۆتەوە. لە جەریانی ئەم ناڕەزایەتیە خیابانیانەدا لە ٤٧ ناوچە لە کۆی ٦٤ ناوچە( بە پێی تەقسیماتی کێشوەری بنگلادێش)، لانیکەم ١١٠ کەس کوژراون و نزیک بە ١٥٠٠ کەسیش بریندار بوون. ئەم ناڕەزایەتیانە، بەرین ترین شەپۆلی خۆپیشاندانی دژی دەوڵەتییە لە کاتی دیسان هەڵبژاردنەوەی خانمی شێخ حەسەنیە وەک سەرۆک وەزیرانی بنگالادێش لەم ساڵی زایینیدا. بنگلادێش لە ساڵیڕابردوشدا بەرەو رووییەکێک لە جەماوەری ترین ناڕەزایەتیە خەڵکیەکان بۆوە کە بەرانبەر شەپۆلی گرانی هەوسار پچڕاو لە وڵاتدا ناڕەزایەتیان دەربڕی. بەشوێن سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکاندا و سەرەڕای سەرکوتی توند و ڕێکخراوی هێزە حکومەتیەکان، دوای سێ حەفتە، سەرئەنجام دیوانی باڵای وڵات بڕیاری پێشوی خۆی سەبارەت بە سەهمیە بەندی پیشە دەوڵەتیەکان هەڵوەشاندەوە. دیوانی باڵای بنگلادێش بەم بڕیارەی، ٩٣ لەسەدی سەهمیەکانی لەسەر بنەمای شایستە سالارگی دیاری کرد و تەنیا ٥ لەسەدی بۆ ئەندامانی بنەماڵەی کۆنە سەربازەکانی شەڕی سەربەخۆیی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٧١ وەک خۆی مایەوە و ٢ لەسەدی مابەقی بۆ کەمینە قەومییەکانی ئەو وڵاتە تەرخان کرد. ئەم سەرکەوتنە لە خوێندکاران و خەڵکی بنگلادێش پیرۆز بێت. لەبیرمان نەچێت کە لە مانگیڕێبەندانی١٤٠١ لەجەریانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی” ژن، ژیان، ئازادی” دا، ٣٥ مامۆستای زانکۆ، سیاسەتمەدار، مافناس، توێژەر و چالاکی مافەکانی ژنان لە بنگلادێش لە بەیانیەکەی هاوبەشدا پشتیوانی مەعنەوەی و هاوپشتی خۆیان لەگەڵ بزوتنەوەیناڕەزایەتی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران دەربڕی. ژنانی ناوسراوی وەک گیتی ئارا نەسرین، مامۆستای زانکۆی داکا، موشڕفە میشو، دەبیر کوللی حیزبی شۆڕشی دیموکڕاتیک و سەرۆکی کۆمەڵەییەکێتیە کرێکاریەکانی پیشەسازی جلوبەرگ،ڕەهنوما ئەحمەد، نووسەری ناسراوی بنگلادێشی و ڕانییانیان،ڕێبەری خۆجێی و ڕاوێژکارییەکەمیڕێبەری سوننەتی حەڵقەی بوومیانی چاکما لە زومڕەی واژۆکارانی ئەم بەیانیە بوون. لە بارودۆخی ئەمڕۆدا کە کۆمەڵگای ئێران گیرۆدەی سیاسەتی چەوسێنەرانە و هەڵاوردنی چەند لایەنەیە دژبە کرێکاران، ژنان، نەتەوە زۆر لێکراوەکان، بیرجیاوازان و دگەرباشانە، خەباتی سەرکەوتوانەی خەڵکی بنگلادیش دەتوانێ ئیلهام بەخشی خەڵکی ئێران بێت بۆ خەبات و تێکۆشان دژبە هەڵاواردن و نا یەکسانییە سیستماتیکەکان. دەرس وەرگرتن لە ئەزمونی باقی وڵاتان دەتوانێیارمەتی دەری دەوڵەمەند تر بوونی خەباتیخەڵکی ئێران بێت.
بڕوخیڕژیمی کۆماری ئیسلامی
سەرکەوێ شۆڕشی خەڵکی ئێران
بژی ئازدی، دیموکڕاسی و سۆسیالیزم
حیزبی کومونیستی ئێران
ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێرانڕاهی کارگەر
هەینی ٥ ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٣ بەرابەر لەگەڵ ٢٦ ی جولای ٢٠٢٤