
ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی ده‌یان زانكۆ له ئێران و كوردستان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو، كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكاران له زانكۆكانی ئازادی كرماشان، ئازادی زه‌نجان، قوم، عه‌لامه، شیراز، علم و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، سمنان و ده‌یان زانكۆی دیكه، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به كۆماری ئیسلامی و به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان، خوازیاری كۆتایی هاتنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له ئێران و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون. هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ڕۆژانی داهاتوودا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ست به خۆپێشاندانی خه‌ڵك له سەر شه‌قامه‌كانی شاره‌كان ده‌بن.