5

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئا‌مریكا له به‌رده‌وامی ئاماده‌كارییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، گه‌وره‌ترین كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداوی فارس كردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جێراڵد ئاڕ فۆرد، كه گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌رته‌شی ده‌ریای ئامریكایه، ڕه‌وانه‌ی كه‌نداوی فارس كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته دانوستانه‌كان زۆر نه‌خایه‌نێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له یه‌ك مانگدا كۆتایی پێ بێت.