2

“كامران ڕێواز” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، سه‌ره‌ڕای زیاتر له چوار مانگ ده‌سته‌سه‌ر كران، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به توندوتیژییه‌وه و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاش ٦٨ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و ئازار له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد كرا. به‌ڵام دیسان مانگی ڕابردوو به هۆكارێكی نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ و لێپرسینه‌وه،بۆ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات گواستراوه‌ته‌وه.