بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژه دانیشتوانی ناڕازی شارستانی دێهده‌شت سه‌ر به پارێزگای كۆهگیلویه و بۆیر ئه‌حمه‌د، دژ به دسه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕاپه‌ڕیون و زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخستووه.
خۆپێشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی” و “مردن بۆ دیكتاتۆر“، ڕژانه‌سه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیین. خه‌ڵكی ناڕازی هه‌ڵمه‌تی ده‌موده‌زگا حكومه‌تییه‌كانی و كه‌ڵانته‌ری ١٢ی ئه‌و شاره‌یان داوه، به‌ڵام به هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بڵاوه‌یان پێ كراوه، ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌ران بریندار بوونه و لانیكه‌م ٦ كه‌س كه ٢ كه‌سیان ژن بووه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هێزه سایبرییه‌كای كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه و نیشاندانی وه‌كوو شه‌ڕێكی عه‌شیره‌یین و ئینتێرنتیان له‌و شاره داخستووه، به‌ڵام به هه‌ڵمه‌تی لاوانی تێكۆشه‌ری ئه‌و شاره و بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕژیمه تێكشكێندرا. خۆپێشانده‌ران داوایان له خه‌ڵكی ئێران كردووه یارمه‌تیان بده‌ن و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه بێده‌نگی خه‌یانه‌ته و پێویسته چیتر له به‌رامبه‌ر زۆڵمی سته‌مكاردا بێده‌نگ نه‌مێنین. هه‌روه‌ها خۆپێشاندانه‌كه‌ی بۆ چه‌ند شارێكی دیكه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه.