
ڕۆژی ڕابردوو، له نۆیه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران، خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی سه‌قز، جوانڕۆ، سنه، ئیلام، كرماشان، تاران، ئیسفه‌هان، شیراز و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه له ئێران، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی و ئاگردانی كۆمه‌ڵێك له بینا حكومییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتی خه‌ڵك، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و سزادانی تاوانباران بوون. شایانی باسه له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكدا، لانیكه‌م 29 هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ستداوه و ١٢٠٠ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.