
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵ سه‌باره‌ت به باش بوونی هێڵی ئینته‌رنێت له ئێران، به پێی ڕاپۆرتی فه‌رمی “نێت بلاكس” هێشتا هێڵی ئینته‌رنێت داخراوه و هاووڵاتیان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به تۆڕه جیهانییه‌كان بێبه‌ش كراون.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی له سه‌دا دووی ڕێژه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی سنوورداری هاووڵاتیان به هێڵی ئینته‌رنێتی جیهانی، هێشتا هێڵی ئینته‌رنێت له سه‌ر زیاتر له ٩٠ میلیۆن شارومه‌ند له ئێران و كوردستان داخراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، دۆخی ژیانی خه‌ڵك به هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی تۆڕه‌كانی ناخۆ، له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت بازاڕه‌كان و دوكانه‌كان توانای به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانیان نییه.