به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بانه

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،محه‌ممه‌د ڕه‌شید زاده‌شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری بانه‌، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له‌ جادده‌یپیرانشار_مه‌هاباد، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ شاری ورمێ كرا. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌اوڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net