6

له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كران.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “دانا ڕه‌سووڵ پوور” و “هه‌ژار باریكی”، به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و مه‌ترسی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیان هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.