به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامیاران

به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان،ئیبراهیم ڕوسته‌میشارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری كامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٣٢ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگرتنی گشتی له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net