2

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “حسام ئیسماعیلی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٢٤ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٨ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له شاری ورمێ كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.