2

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار و كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، “حیسام ئیسماعیلی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری پیرانشار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی “شاباد” سه‌ر به پارێزگای كرماشان به ناوه‌كانی “مه‌یسه‌م چابووك و كامیار ڕه‌شیدی” ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.