5

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بیجاڕ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٨ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و سێ شارومه‌نده به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا قه‌مه‌ری، سامان محه‌ممه‌دزاده و عه‌لی وه‌لی زاده“، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیمه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.