4

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “عه‌بدوڵڵا خانی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه و مه‌ترسی ئه‌شكه‌نجه و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌سه‌ره.